هه‌زاران میسری لایه‌نگری محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له کارلابراو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له هه‌ردوو ناوچه‌ی ڕابعه ئه‌لعه‌ده‌ویـیه و نه‌هزه‌ی قاهیره گردبوونه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئاگاداریـیه‌کانی حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که به چۆڵکردنی ئه‌و دوو ناوچه‌یه له خۆپـیشـانده‌ران.
له لایه‌کی دیکه‌وه نه‌یارانی به‌ڕێز مورسی له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره گردبوونه‌وه، ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆکی کاتی گوتی هه‌وڵی شـانده نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ناکۆکیـیه سیاسیـیه‌کانی وڵاته‌که شکستیان هێناوه.
به‌ڕێز مه‌نسوڕ ئۆباڵی شـکسـتهێنانه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی ئیخوان ئه‌لموسلیمینه‌کانی لایه‌نگری به‌ڕێز مورسـیـیه‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆیان دربڕیوه، ده‌ڵێن ئه‌و ناکۆکیـیه سیاسیـیانه‌ی ناو میسر دۆخێـکی وه‌ها ناسکی هێناوه‌ته ئاراوه که ڕه‌نگه خوێن ڕشتنی زیاتری لێـبکه‌وێته‌وه و هه‌روه‌ها ڕێگه له بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌که‌ش بگیرێت.
شه‌وی چوارشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شـدا ، جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و کاثرین ئاشتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا گوتیان پـێویسته هه‌ردوو لای ناکۆک له میسر کۆتایی به‌و بن به‌سته مه‌ترسیداره‌ی نێوانیان بهێنن و کاربکه‌ن بۆ هێنانه دی متمانه له نێوانیاندا.
دیپـلۆماتان گوتیان حکومه‌تی میسر به‌رپـرسیارێتیـیه‌کی تایبه‌تی له‌سه‌ر شـانه بۆ ده‌سـتپـێـکردنی پـرۆسه‌ی ئاشـته‌وایی.