حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ڕابه‌ری حزبوڵڵای لوبنان ده‌ڵێت ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر سـنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕوویاندا و بوونه مایه‌ی برینداربوونی 4 سه‌ربازی ئیسرائیلی، کاری کۆمه‌ڵه‌که‌ی بووه.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا که ڕۆژی چوارشه‌ممه له که‌ناڵی ئه‌لمه‌یادین په‌خشکرا، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا گوتی چه‌کداره‌کانی ئه‌و دوو بۆمبه‌یان چاندبوو له ناوچه‌یه‌کدا که پـێشتر زانیاریان هه‌بوو سه‌ربازانی ئیسرائیلی پـیایدا تێپه‌ڕده‌بن. گوتیشی له دوره‌وه به ئامێری بێ‌ته‌ل بۆمبه‌کانیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو گوته‌بێژێـکی له‌شـکری ئیسرائیل گوتی ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی که به ئه‌رکێـک بوون له نزیک سـنوور بۆمبیان پـیایدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 4 سه‌رباز برینداربوون.
له‌شـکری لوبنانیش گوتی کاتێـک هێزێـکی گه‌ڕۆکی ئیسرائیل سـنووری لوبنانی به قوڵایی 400 مه‌تر به‌زاند، بۆمبه‌کان ته‌قیونه‌ته‌وه.