هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسسیۆنی نیشـتیمانی سوریا ده‌ڵێت جه‌نه‌ڕاڵ سه‌لیم ئیدریس فه‌رمانده‌ی گشـتی له‌شکری ئازاد، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی به‌ره‌کانی شه‌ڕی کردووه له ناوچه گوندیـیه‌کانی لازقیـیه له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که.
هاوبه‌ندیـیه‌که به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه له‌گه‌ڵ ڤیدیۆک که تیایدا جه‌نه‌ڕاڵ سه‌لیم ئیدریس به جلوبه‌رگی سیڤیل و ده‌مانچه‌یه‌ک له بن باڵی نیشـان ده‌درێت و قسه بۆ چه‌ند که‌سێـک ده‌کات.
جه‌نه‌ڕاڵ ئیدریس له ڤیدیۆکه‌دا ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن له‌شـکری ئازاد چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که عه‌مبار ده‌کات بۆ لێدانی چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کان. ئیدریس گوتی ئه‌و هه‌واڵانه درۆن و ته‌نها مه‌به‌ست لێی دروسـتکردنی که‌لێنه له نێوان ئه‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌که‌ن.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌کداره توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان له سوریا ده‌سـتیان گرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک گوندی عه‌له‌وی له پارێزگای لازقیـیه.