ڕێکخراوێکی چاودێری سورریایی ده‌ڵێت هێرشه ئاسمانیه‌کانی حکومه‌تی سوریا له ڕۆژئاوای وڵاته‌که به‌لانی که‌م 20 که‌سیان کوشتووه.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، بنکه له له‌نده‌ن ڕۆژی شه‌ممه گوتوویه‌تی نیوه‌ی کوژراوه‌کان له‌و هێرشانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌لما له سه‌رهه‌ڵداوانن.
هه‌روادێ و تان و پۆی ئاینزایی به قه‌یرانی سوریاوه زیاد ده‌بێت.
هاوکات کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایی و ڕوسیاییش ده‌ڵێن کۆکن له‌سه‌ر بوونی وتووێژی ئاشتیانه به زووترین کات.
دۆسێی ئه‌م وتووێژه ئاشتیانه‌یه یه‌کێکه له‌و دۆسێ که‌مانه‌ی بوونه‌ته مایه‌ی پسیوی و ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
مۆسکۆ پشتیوانی له حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌کات له سوریادا و هه‌رچی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاواش پشتیوانی له ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌که‌ن.
هه‌رچۆنێک بێت واشنتۆن و مۆسکۆ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌کی هاوبه‌شی گونجاودان بۆ ڕێکخستنی کۆنفرانسێک له‌سه‌ر سوریا وه‌ک هه‌وڵێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌کی سیاسیانه و کۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا.