جه‌نه‌راڵ مارتن دێمسی گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ئێسـتادا ئه‌مه‌ریکا له هه‌موو کاتێـک زیاتر له باره‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای میانڕه‌و ده‌زانێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ده‌بێت ئاگاداربێت که‌ی ئه‌و هاوکاریـیه کاتیـیه‌ی له نێوان ئه‌و میانڕه‌و و توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کاندا هه‌یه ده‌بێته هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی ڕاسته‌قینه.
جه‌نه‌ڕاڵ دێمسی که به سه‌ردانێـک له ئیسرائیله، ئه‌مه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وان له ته‌ل ئه‌ڤیڤ ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌تا ڕاده‌یه‌ک هاوکاری له نێوان چه‌کدارانی میانڕه‌و و توندڕه‌وی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا هه‌یه و ئه‌مه‌ش شتێـکی سه‌یر نیـیه، چونکه ئامانجێـکی هاوبه‌شیان هه‌یه، ئه‌ویش ڕووخاندنی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌ده.
جه‌نه‌ڕاڵ دێمسی گوتیشی ده‌زگا زانیاری و هه‌واڵگریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌یانه‌وێت بزانن ئه‌م دوو لایه‌نه چۆن و که‌ی هاوکاری ده‌که‌ن و که‌ی ڕه‌نگه بـبنه هاوپه‌یمانی یه‌کتر.
هه‌روه‌ها له باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئوردن و ئیسرائیل، گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا گوتی گرنگترین خاڵی هاوکاری ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئوردن له مه‌سه‌له‌ی سوریا، مه‌ترسیـیه‌کانی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌سه‌ده و به‌رده‌وامی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یه.