کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێزه کوردیـیه‌کان ڕۆژی هه‌ینی توانیویانه بچنه ناو شـارۆچکه‌ی ته‌ل کۆچه‌ر که له ئێسـتادا له ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شامی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت هێزه کوردیـیه‌کان که به یه‌که‌کانی پاراستنی گه‌لی کورد ناسراون له پاش شه‌ڕ و پـێـکدادانی توند له دژی چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده چوونه‌ته ناو ئه‌م شـارۆچکه‌یه که له سنووری نێوان سوریا و عێراقه‌وه نزیکه و ده‌روازه‌یه‌کی سنووری بۆ عێراقی له ڕێـگادایه.
شارۆچکه‌که که به عه‌ره‌بی به "یه‌عروبیـیه" ناودێرده‌کرێت، له چه‌ند مانگی ڕابردوو شوێنی شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه کوردیـیه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بووه و له ئاکامدا به سه‌دان که‌س کوژراون و برینداربوون.