ڕۆژنامه‌ی واڵستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما بۆ نزیکه‌ی 5 سـاڵ بووه ئاگادارنه‌بووه ده‌زگا زانیاریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چاودێری ته‌له‌فونه‌کانی ڕێبه‌رانی جیهانیان کردووه، له‌وانه ته‌له‌فونه‌که‌ی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ. ده‌شڵێت ئه‌و چاودێریکردنی ئێسـتا کۆتایی پـێهاتووه.
ڕۆژنامه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕاپـۆرته‌که‌یدا له زاری کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی که ناوه‌کانی ئاشـکرا نه‌کردووه، نووسیویه‌تی چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆک ئۆباما به‌مه‌ی زانیوه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی داوای ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر کاره‌کانی ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکا (NSA) کردبوو.
به‌پـێی ڕۆژنامه‌که ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی خراوه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆک ئۆباما ئاشـکرای کردووه ئاژانسه‌که چاودێری ته‌له‌فونی 35 ڕێبه‌ری وڵاتانی کردووه، به‌ڵام که کۆشـکی سـپی به‌مه‌ی زانی، زۆربه‌ی ئه‌و چاودێریکردنانه لابران.
کاربه‌ده‌سـتان گوتویانه ژماره‌یه‌کی زۆری چاودێری هه‌ن که سه‌رۆک ئۆباما هێشـتا لێی ئاگادار نین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا، ڕۆژنامه‌ی Bild am Sonntag ئه‌ڵمانی له زاری کاربه‌ده‌سـتێـکی NSA که ناوی ئاشـکرا نه‌کردووه، نووسیویه‌تی له سـاڵی 2010 سه‌رۆک ئۆباما له لایه‌ن NSA وه ئاگادارکراوه‌ته‌وه ده‌زگا سیخوڕیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چاودێری ته‌له‌فونه مۆبایله‌که‌ی ئه‌نگێلا مێرکڵ ده‌که‌ن.