ڕاپـۆرته‌کان له چینه‌وه ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن هێزه‌کانی پـۆلیس به دوای 2 گومانبار ده‌گڕێن له هه‌رێمی نائارامی خینژانگی نائارام له پاش ڕووداوه‌که‌ی دوێنێی به‌یژینی پایته‌خت که ئۆتۆمبیلێـک له‌وێ خۆی به خه‌ڵـکیدا کێشـابوو و له ئاکامدا 5 که‌س کوژران و 38 که‌سیش برینداربوون.
هووا چوون‌یه‌نگ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت ده‌سه‌ڵاتداره په‌یوه‌ندیداره‌کان لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌که‌ن.
خانم هووا گوتی " ئێوه له‌وانه‌یه له پاش ڕووداوه‌که به‌دیتان کردبێت ئاسایشی گشـتی به‌یژین و ده‌زگای باری نائاسایی و ته‌ندروسـتی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی دیکه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بوون و هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاریـیان به ئه‌نجام گه‌یاند. له ئێسـتادا هه‌موو برینداره‌کان که ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌کانی ئه‌م نزیکانه کراون، چاره‌سه‌ری پـزیشـکیـیان بۆ کراوه. ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی چین لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌که‌ن و له هه‌مان کاتیشـدا ڕێوشوێنی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ به‌یژینی پایته‌خت."
پاش چه‌ند کاژمێرێـک له هێرشه‌که، پـۆلیسی به‌یژین پـرسیاریان له ئوتێله‌کانی پایته‌خت کرد ئایا 2 که‌سی گومانباریان لا دابه‌زیوه یان نا. ده‌ڵێن ناوه‌کان له هی ئویگوری نه‌ژاده‌کان ده‌چن. هێشـتا ڕوون نیـیه ئایا ئه‌و دوو گومانباره له نێو پـێـنج کوژراوه‌که‌دان یان نا.
پـۆلیس ده‌ڵێت ماشێنه‌که له شه‌قامێـکی قه‌ره‌باڵغی نزیک مه‌یدانی تیانانمین لای داوه بۆ شوێنی هاتوچۆی خه‌ڵـکی پـیاده و خۆی به به‌ربه‌سـته‌کاندا کێشـاوه و ئاگری گرتووه.
به‌ڵام ژماره‌یه‌ک گه‌واهیده‌ر ده‌ڵێن گوێـیان له ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بووه به‌ر له‌وه‌ی ئاگر و دوکه‌ڵ به‌رزبـبێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ڕووداوه‌که گه‌یشـتنه شوێنه‌که و که‌وتنه دانانی به‌ربه‌ست بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و خه‌ڵکانه‌ی هه‌وڵی بینینی ڕووداوه‌که‌یان ده‌دا.
هێشـتا هیچ له باره‌ی هۆکاری ڕووداوه‌که‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه و ئه‌و وێنانه‌شی له ماڵپه‌ڕی چینی مایکرۆ بڵاگ بڵاوکرابوونه‌وه، به خێرایی لابران.