کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن هێزه‌کانی له‌شـکری سوریا توانیویانه شـارۆچکه‌ی سه‌ده‌د (صدد) له باکوری دیمه‌شقی پایته‌خت بگرنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوی هه‌فته‌یه‌ک له شه‌ڕ و پـێـکدادانی توند له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی ژماره‌یه‌ک کۆمه‌ڵی سه‌ر به ئه‌لقاعیده.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری ده‌ڵێت شه‌ڕه‌که له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه هه‌ڵگیرسابوو و له ئاکامدا به ده‌یان سه‌ربازی حکومه‌ت و چه‌کدارانی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام و که‌تیبه‌ی خه‌زرا و مه‌غاویر بابا عه‌مرۆ کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت چه‌کداره‌کان به نیازبوون به‌ره‌و شـارۆچکه‌ی مه‌هینی زۆرینه سووننه‌ی نزیک سه‌ده‌د پـێشـڕه‌وی بکه‌ن که له‌وێ عه‌مبارێـکی گه‌وره‌ی چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی لێـیه.
ده‌زگاکانی حکومه‌تی سوریاش هه‌واڵی گرتنه‌وه‌ی سهدهدیان ڕاگه‌یاند و گوتیان به ده‌یان چه‌کداری کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کانیان کوشـتووه.
شـارۆچکه‌ی سه‌ده‌د شوێنێـکی دێرینی کرستیانه‌کانه و ده‌که‌وێته پارێزگای حومسه‌وه.