توندڕه‌وانی هاوسۆزی ئه‌لقاعیده ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه خۆکوژیه سه‌رنه‌که‌وتووه‌ی مانگی ڕابردوو کرایه سه‌ر وه‌زیری ناوخۆی میسر ، ئه‌فسه‌رێکی له‌شکریی بووه.
له‌و ڤیدیۆیه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه خرابووه سه‌ر ماڵپه‌ڕی توندڕه‌وه‌کان به ناوی ئه‌نساری ئۆرشه‌لیم، کابرایه‌ک به جل و به‌رگی له‌شکرییه‌وه نیشاندراوه و خۆی وه‌ها ده‌ناسێنێت که ناوی (وه‌لید به‌در) ه.
له ڤیدیۆکه‌دا ده‌ڵێت ئه‌رکی له‌شکری میسر گۆڕدراوه بۆ شه‌ڕکردن دژی ئاین و خۆشه‌ویستی زیاتر بۆ ئه‌مریکا وه‌ک له میسر و میسریه‌کان.
هه‌ر له‌و ڤیدیۆیه‌دا که‌سێکی تر ده‌ڵێت به‌در که ده‌رچووی ساڵی 1991 ی ئه‌کادیمیای له‌شکرییه ، له ڕیزی سوپا ده‌رکراوه و په‌یوه‌ندی به توندڕه‌وانه‌وه کردووه له ئه‌فغانستان و له سوریا و دواتریش ویستویه‌تی بچێته عێراق به‌ڵام له ئێران ده‌ستگیر ده‌کرێت و له‌وێش یه‌ک ساڵ له زینداندا ده‌مێنێته‌وه.
له‌و لێدوانه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌وه نه‌کراوه وه‌لید به‌در که‌ی چوه بۆ ئه‌فغانستان و شوێنه‌کانی تریش و هه‌روه‌ها له که‌یدا له ئێران گیراوه.