به‌رپـرسـانی ئاژانسی هه‌واڵگیری له هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای پاکسـتان ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشێـکی ئاسـمانی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی چه‌کدارێـک کوژراوه.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان ده‌ڵێن هێرشه‌که له ده‌مێـکی زووی ڕۆژی هه‌ینیدا کرابوو له ناوچه‌ی خێڵه‌کی وه‌زیرسـتانی باکور له نزیک سـنووری ئه‌فغانسـتان که به بنکه و قه‌ڵای یاخیبوانی تاڵیبانی سه‌ر به تۆڕی قاعیده ده‌ناسرێت.
جێی ئاماژه‌یه حکومه‌تی پاکسـتان به ئاشـکرا هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی بۆ سه‌ر خاکه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکردووه، وه ده‌یه‌وێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆتایی به‌م جۆره هێرشانه بهێنێت، ده‌ڵێت ئه‌م کاره نه‌ک هه‌ر ته‌نها پـێشـێـلی سه‌روه‌ری پاکسـتان ده‌کات، به‌ڵـکو ئاکامی خراپی لێـده‌که‌وێته‌وه، له‌وانه هاندانی خه‌ڵکی بۆ یاخیبوون.
ئه‌مه‌ریکاش لای خۆیه‌وه به ده‌گمه‌ن به شێوه‌ی ئاشـکرا باس له هێرشی ئاسـمانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی خۆی بۆ سه‌ر خاکی پاکسـتان بکات.