باڵیۆزی ئێران بۆ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان له ژنێڤ یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو مۆریکرد، له نێوان کۆتایی مانگی دوازده و سه‌ره‌تای مانگی یه‌ک ده‌سـتده‌کات به ڕاگرتنی هه‌ندێـک له چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی.
ڕه‌زا نه‌جه‌فی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسه‌که ڕاگه‌یاند
به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان، ده‌بێت ئێران بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ڕێگه به پـشـکنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی بدات شوێنه هه‌سـتیاره‌کانی ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی بـپشـکنن و هه‌روه‌ها ڕابوه‌سـتێت له پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاسـتی سه‌روو 5% و کاری بونیادنانی ڕیاکته‌ری ئاوی قورس له ده‌زگای ناو‌کی ئاراک ڕابگرێت.
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له چاودێری جێبه‌جێـکردنی بڕگه‌کانی ڕێـکه‌وتنـنامه‌که له لایه‌ن ئێرانه‌وه. ڕه‌زا نه‌جه‌فی ده‌ڵێت له‌م باره‌یه‌وه وتووێژی سه‌ره‌تایـیان ئه‌نجام داوه.
به‌ڵام ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه یوکیا ئامانۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم گوتی ئاژانسه‌که‌ی ناتوانێت به‌م ئه‌رکه نوێـیانه هه‌ڵبستێت، چونکه له توانایدا نیـیه.
وه‌ک ده‌گوترێت ده‌بێت شاره‌زایانی ئاژانسه‌که ڕۆژانه هه‌رسێ ده‌زگای نه‌ته‌نز و فوردو و ئاراک بـپشـکنن.