ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگ‌وباسی ئێران ڕایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی هه‌ینی گوتویه‌تی وڵاته‌که‌ی هیچ وتووێژێـک له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئه‌نجام نادات له باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوکیـیه‌وه.
له ڕاپـۆرتێـکی ئاژانسه‌که‌دا هاتووه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گوتویه‌تی" کۆماری ئیسلامی ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک نابێت که تیایدا ڕژێمی داگیرکه‌ر به‌شـداری بکات. هه‌رگیز شـتی وه‌ها نابێت و بێ گومان ئێمه له ژورێـکدا نابین که نوێنه‌رانی ڕژێمی زایۆنی تیایدا ئاماده‌بن."
پاشان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتویه‌تی زلهێزانی جیهان له بری ئه‌وه‌ی گوشار بخه‌نه سه‌ر ئێران ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن بۆ داماڵینی چه‌ک له ناوچه‌که‌دا، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ داوای نه‌هێشـتنی عه‌مباری چه‌کی ناو‌کی ئیسرائیل.
جێی ئاماژه‌یه زۆرێـک پـێـیان وایه ئیسرائیل چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌یه، به‌ڵام ئیسرائیل بۆخۆی دان نانێت به‌وه‌ی ئه‌و جۆره چه‌که‌ی هه‌بێت.
پاشان گه‌وره دیپـلۆماتی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک حه‌سه‌ن ڕوحانی گوتویه‌تی " ئێمه ڕژێمی زایۆنی به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌که و ته‌واوی جیهان داده‌نێن."
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی زه‌ریف له به‌رامبه‌ر پـرسیارێـکدا بووه که لێی کرابوو له باره‌ی شیانی به‌شـداریکردنی ئیسرائیل له وتووێژه‌کانی نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران.