چالاکوانان ڕاده‌گه‌ێنن ژماره‌ی قوربانیان به‌هۆی هێرشێکی هه‌لیکۆپته‌ر بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی سه‌رهه‌ڵداوان له باکوری شاری حه‌له‌ب گه‌یشته 26 که‌س.
به پێی لێدوانی چالاکوانان هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوان.
زۆر جار هیرشی هاوشێوه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریایی بنکه له به‌ریتانیا ڕاده‌گه‌ێنێت فڕۆکه‌که بنکه‌یه‌کی گروپی به ناوی لیوای ته‌وحیدی له شارۆچکه‌ی ئه‌لباب کردبوو به ئامانج، به‌ڵام ئامانجه‌که‌ی نه پێکاو دای له بازاری نه‌فاسین، و له‌وێ 26 که‌سی کوشت که زۆربه‌یان که‌سانی سیڤیل بوون و چوار منداڵیشی تێدا بوو.
ڕامی عه‌بدوڵ ڕه‌حمانی به‌رپرسی ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێت سێ که‌س له کوژراوه‌کان چه‌کدارانی سه‌رهه‌ڵداوان بوون.