ده‌زگای زانیاری کۆریای باشور ده‌ڵێت وه‌ها پـێده‌چێت کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکی کۆریای باکور هاوسه‌ری پـوری له پـۆسته باڵا له‌شـکریـیه‌که‌ی لادابێت و به ئاشـکرا ژماره‌یه‌ک له یاریده‌ده‌ره‌کانیشی له سێداره‌دابن.
ده‌زگای زانیاری نیشـتیمانی کۆریای باشور ڕۆژی سێشه‌ممه یاسادانه‌رانی وڵاته‌که‌ی له‌م زانیاریـیه ئاگادارکردووه‌ته‌وه و گوتویه‌تی پـێده‌چێت جه‌نگ سۆنگ ثایک جێـگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی به‌رگری نیشـتیمانی کۆریای باکور له پـۆسته‌که‌ی لادرابێت.
یاسادانه‌ران ده‌ڵێن ده‌زگای زانیاری له‌و بڕوایه‌دان 2 یاریده‌ده‌ری نزیکی جه‌نگ،( لی یۆنکها و جه‌نگ سووکیل) که له ناوه‌ڕاستی مانگی یازده‌وه نه‌بینراون له‌سێداره‌درابن.
جێی ئاماژه‌یه جه‌نگ مێژوویه‌کی درێژی هه‌بووه له کاریگه‌ری له نێو سیسته‌می حوکمی کۆریای باکوردا و ده‌سه‌ڵاته‌کانی زیاتر بوون به تایبه‌تی له پاش مردنه له ناکاوه‌که‌ی کیم جۆنگ ئێڵ له سـاڵی 2011.
هه‌ندێـک له چاودێرانی سیاسی وه‌های ده‌بینن جه‌نگ وڵاته‌که‌ی به‌ڕێوه‌بردبێت، چونکه هێشـتا کیم جونگ ئون کوڕێـکی گه‌نجی بێ ئه‌زمونه.
هه‌تا ئێسـتا کۆریای باکور هیچ لێـدوانێـکی له باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ده‌زگای زانیاری کۆریای باشور نه‌داوه. ئه‌گه‌ربێت و ڕاستبێت، ئه‌وا ده‌بێته گه‌وره‌ترین گۆڕانکاری که له سه‌رکردایه‌تی کۆریای باکوردا کرابێت له‌وه‌تای کیم جونگ ئون هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه.