شه‌ڕ و پـێـکدادان له شـاری ڕه‌مادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار هه‌ڵگیرسـا، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی که‌وا بۆ چه‌ند مانگێـک بوو له دژی حکومه‌ت مانگرتنی لێ به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی پـۆڵیس و ته‌ندروسـتی له‌م نائارامیـیانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕه‌مادی به لایه‌نی که‌م 13 که‌س کوژراون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی پـۆلیس گوتی شه‌ڕه‌که له‌و ده‌مه‌دا ده‌سـتیپـێـکرد که ژماره‌یه‌ک چه‌کدار ته‌قه‌یان له‌و هێزه تایبه‌تانه‌ی پـۆلیس کرد، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی چوونه ناو شـاره‌که‌یان ده‌دا.
ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه له چه‌ندان ناوچه‌ی ڕه‌مادی ده‌بیسـترێت. سه‌رچاوه‌یه‌ک گوتی چه‌کداران 4 ئۆتۆمبیلی پـۆلیسـیان تێـکشـکاندووه و به لایه‌نی که‌م 3 پـۆلیسیشـیان کوشـتووه.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی 10 ته‌رم بۆ مه‌یتخانه‌ی ڕه‌مادی براون.
سه‌رچاوه‌یه‌کیش ده‌ڵێت هێشـتا چادر و ده‌وار له گۆڕه‌پانی مانگرتنه‌که ماونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده پـۆلیس گه‌مارۆی ناچه‌که‌ی داوه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێس ده‌ڵێت له چه‌ند مزگه‌وتێـکی شـاره‌که داوا له خه‌ڵـکی کراوه به‌ره‌و جیهاد بچن و گوتیانه " حي على الجهاد".
له لایه‌کی دیکه، چه‌کداران له شـاری فه‌لـلوجه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر هێزه گه‌ڕۆکه‌کانی له‌شـکر، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕێـگای سه‌ره‌کی نێوان به‌غدای پایته‌خت و شـاری ڕه‌مادی بڵاوبوونه‌ته‌وه.