کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن پـیاوێـکی خۆکوژ خۆی له نێو پاسێـکدا ته‌قاندووه‌ته‌وه له شـاری ڤۆلگۆگراد و له ئاکامدا 14 که‌س کوژراون. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕۆژێـک پاش ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی خۆکوژی له‌و شـاره دێت که ژنێـک له وێزگه‌یه‌کی شه‌مه‌نده‌فه‌ردا ئه‌نجامی دابوو و بووه مایه‌ی کوژرانی 17 که‌س.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن نزیکه‌ی 20 که‌سیش له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه برینداربوون که له نێو پاسێـکی ئه‌لیکتریکی له ده‌می قه‌ره‌باڵغی به‌یانیدا ڕوویدابوو. به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌که واشیکرد پاسه‌که تێـکبشـکێت و هه‌رچی شووشه‌ی په‌نجه‌ری بیناکانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه بشکێن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه.
کرێملین ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن فه‌رمانی داوه ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی له شـاری ڤۆلگۆگراد و سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که بگیرێته‌به‌ر.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌ر ده‌سـتپـێـکردنی یاریـیه‌کانی ئۆڵۆمپـیادی زسـتانه ڕوویدا که بڕیاره له شـاری سووچی ڕووسیا به‌ڕێوه‌بچێت. ڤۆلگۆگراد نزیکه‌ی 650 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای شـاری سووچیـیهوه دوره. پـێشـتر گرووپه چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی تێـکدانی ئه‌م یاری ئۆڵۆمپـیادهیان کردبوو.