Accessibility links

له‌ مه‌راسیمی به‌خاکسـپاردنی محه‌مه‌د شه‌ته‌ح له‌ لوبنان دروشم له‌ دژی حزبوڵڵا ده‌گوترێته‌وه‌


سه‌دان له‌ به‌شداربووانی مه‌راسیمی به‌ خاکسـپاردنی محه‌مه‌د شه‌ته‌ح، وه‌زیری پـێشـووی لوبنان دروشـمیان له‌ دژی حزبوڵڵا گوته‌وه‌، ده‌ڵێن ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ له‌ کوشـتنی شه‌ته‌ح به‌رپـرسیاره‌.
موعته‌به‌ر شیروانی له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌.
شه‌ته‌ح سوونی مه‌زهه‌ب بوو و به‌ ئاشـکرایی ڕه‌خنه‌ی له‌ حزبوڵڵا و سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌گرت. ئه‌و له‌ ته‌نیشت سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو ڕه‌فیق حه‌ریری نێژرا که‌ له‌ سـاڵی 2005 به‌هۆی هێرشی بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌ ته‌نیا له‌ دوری چه‌ند مه‌ترێـک له‌ شوێنی هێرشه‌که‌ی کرایه‌ سه‌ر شه‌تح کوژرا.
هیچ کۆمه‌ڵێـک به‌رپـرسیارێتی بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌که‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ که‌ شه‌تح و شه‌ش که‌سی تری کوشت، به‌ڵام لایه‌نگرانی لۆمه‌ی حزبوڵڵا ده‌که‌ن.
ئه‌حمه‌د فه‌تفه‌ت ئه‌ندامی بلۆکی پاشه‌ ڕۆژ (تيار المستقبل) له‌ په‌رله‌مان ده‌ڵێت کوشتنی ئه‌و کوشـتنێـکی سیاسی پله‌ یه‌ک بوو، حزبوڵڵا و حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا به‌ تایبه‌تی به‌رپـرسیاری کوشـتنی ئه‌ون.
ئه‌م کوشـتنه‌ دواترین ئه‌ڵقه‌یه‌ له‌ زنجیره‌ هێرشه‌کانی له‌ لوبنان ئه‌نجام ده‌درێن که‌ له‌وێ حکومه‌ت به‌هۆی ململانێی تایفی په‌کی که‌وتووه‌.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:52 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG