ڕێـکخراوی پاراستنی ڕۆژنامه‌وان CPJ ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی سوریا و عێراق و میسر مه‌ترسیدارترین وڵاتانی جیهانن بۆ ڕۆژنامه‌وانان.
ڕێـکخراوه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕاپـۆرته‌که‌یدا نووسیویه‌تی له سـاڵی 2013 سوریا هه‌ر به مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ کاری ڕۆژنامه‌وانی مابووه‌وه و له عێراق و میسریش توندوتیژیـیه‌کان زیادیانکردووه. ده‌شڵێت سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی له ماوه‌ی ساڵه‌که له جیهاندا کوژراون له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوون.
ڕێـکخراوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد کۆمیته‌که‌ی گه‌یشـتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له ئه‌مسـاڵدا 70 ڕۆژنامه‌وان له جیهاندا کوژراون، ئه‌مه‌ش بڕێـک که‌متره له‌وه‌ی سـاڵی 2012 که 73 ڕۆژنامه‌وان بوون. هه‌روه‌ها لێـکۆڵینه‌وه‌ش ده‌که‌ن له‌سه‌ر کوشـتنی 25 ڕۆژنامه‌وانی دیکه له سـاڵی 2013، تاوه‌کو بزانن کوشتنه‌کانیان په‌یوه‌ندی به کاره‌که‌یانه‌وه هه‌بووه یان نا.
له پاکسـتان و سۆماڵ و هیندسـتان و به‌ڕازیل و فلپـینیش چه‌ندان حاڵه‌تی کوشتنی ڕۆژنامه‌وانان ڕوویانداوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرێت له پاکسـتان و سۆماڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ سـاڵانی ڕابردوو ژماره‌که زۆر که‌می کردووه. به‌ڵام مه‌کسیک که پـێشـتر به یه‌کێـک له وڵاته مه‌ترسیداره‌کان بۆ کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری داده‌نرا، بۆ ئه‌مسـاڵ هیچ ڕۆژنامه‌وانێـک له‌و وڵاته‌دا له‌سه‌ر کاره‌که‌ی نه‌کوژراوه.
ڕێـکخراوه‌که له ڕاپـۆرته‌که‌یدا هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی ڕێژه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی له ئه‌مسـاڵدا به تیرۆرکردن کوژران 44% بووه، ئه‌مه‌ش که‌متره له ڕێژه‌ی سـاڵانی ڕابردوو. به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له نێوه‌دی شه‌ڕدا کوژراون 36% بووه، له‌م ڕێژه‌یه‌ش 20% یان چوونه‌ته شوێنی مه‌ترسیدار و پـێوه بوون.
سه‌باره‌ت به سوریا ڕێـکخراوه‌که ده‌ڵێت له سـاڵی 2013 ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی له‌و وڵاته کوژراون 29 ڕۆژنامه‌وان بووه، به‌مه‌ش کۆی گشـتی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی له وڵاته کوژراون له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕین و شه‌ڕی ناوخۆ ده‌سـتیپـێـکردووه گه‌یشـتووه‌ته 63 ڕۆژنامه‌وان. ده‌شڵێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هه‌موو کوشـتنکاریـیه‌ی له سوریا ده‌کرێت که‌س باس له مه‌ترسیـیه‌کانی به‌رده‌م کاری ڕۆژنامه‌وانان له‌و وڵاته ناکات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا نزیکه‌ی 60 ڕۆژنامه‌وانیش له سوریادا ڕفێندراون و هه‌ندێـکیان پاش ماوه‌یه‌ک ئازادکراون. هه‌روه‌ها 30 ڕۆژنامه‌وانیش هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ له‌و وڵاته هه‌ر بێ سه‌روشوێنن. بڕواده‌کرێت زۆربه‌یان لای کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌سـتگیرکرابن. ڕۆژنامه‌وانێکیش که حکومه‌تی سوریا ده‌ستگیرکردبوو گیانی له‌ده‌سـتداوه.
له عێراقیش به لایه‌نی که‌م 10 ڕۆژنامه‌وان له‌سه‌ر پـیشه‌که‌یان کوژراون، له‌وانه 9 ڕۆژنامه‌وانیان تیرۆرکراون. هه‌روه‌ها 2 کارمه‌ندی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنیش کوژراون.
له میسریش له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا 6 ڕۆژنامه‌وان به‌هۆی کاره‌که‌یانه‌وه کوژراون. هه‌ر له یه‌ک ڕۆژدا و له 14 ی مانگی هه‌شت 3 ڕۆژنامه‌وان کوژراون که ڕوماڵی هه‌واڵه‌کانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی ئاسایشی میسریان ده‌کرد بۆ سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگری سه‌رۆکی له‌کارلابراو محه‌مه‌د مورسی.
ڕێـکخراوه‌که له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌یدا نووسیویه‌تی هه‌ریه‌ک له عێراق و میسر شوێنی پاکسـتان و سۆماڵیان گرتووه‌ته‌وه که له سـاڵی 2012 دووه‌م و سێـیه‌م وڵات بوون له کوشتنی ڕۆژنامه‌واناندا.
له سـاڵی 2013 له پاکسـتان 5 ڕۆژنامه‌وان کوژراون، له‌وانه چواریان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی چێنراو بووه.
له سۆماڵ که هه‌رچه‌نده هێشـتا وڵاتێـکی مه‌ترسیداره بۆ کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری، به‌ڵام له ئه‌مسـاڵدا 4 ڕۆژنامه‌وان کوژراون له‌گه‌ڵ کارمه‌ندێـکی ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندندا.