جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وتاره‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه وڵات ته‌رخان کرد بۆ به‌لاوه‌نانی نیگه‌رانیه‌کانی په‌یوه‌ست به توانای ئابوری چین
حکومه‌تی ژاپۆن ده‌ڵێت کۆریای باکور قایل بووه به سه‌رله‌نوێ لێکۆڵینه‌وه بکرێت سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتیه ژاپـۆنیانهی له میانه‌ی ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاکاندا له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه ڕفێندرابوون
جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا هه‌لیـکۆپـته‌رێـکی له‌شـکری ئۆکرانیایان خستووه‌ته خوارێ و له ئاکامدا 14 سه‌رباز کوژراون که یه‌کێـکیان جه‌نه‌ڕاڵ بووه
تاران پشـتڕاستی کرده‌وه ده‌عوه‌تنامه‌یه‌کی دۆسـتانه‌ی له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه پـێگه‌یشتووه به مه‌به‌سـتی سه‌ردانی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ وڵاته‌که‌یان له چوارچێوه‌ی ڕێـکخراوی هاروکاری ئیسلامی‌دا
سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌ڵێنی دا ئه‌مه‌ریکا زیاتر پشـتیوانی له ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا بکات، ئه‌وانه‌ی له دژی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگێن و هه‌روه‌ها یارمه‌تیـیان بدرێت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یاره توندڕه‌وه‌کانیان
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی کاربه‌ڕێکه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ڕۆژی چوارشه‌ممه له په‌رله‌مانی هه‌رێم وتارێـکی ڕوونکردنه‌وه‌یی سه‌باره‌ت به پـرس و قه‌یرانی دارایی هه‌رێم پـێشکه‌شکرد
دادگای ئاسایشی شانشینی ئوردن 11 که‌سی حوکمی زیندانی داوه به تاوانی په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌لقاعیده و نه‌خشه داڕشتن بۆ هێرشکردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ناوه‌ندێـکی بازرگانی و بازاڕێـک له عه‌مـمانی پایته‌خت له سـاڵی 2012 دا
هێزه‌کانی سه‌ر به جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین خه‌لیفه حه‌فته‌ر له لیبیا هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر چه‌ند شوێنێـکی چه‌کدارانی توندڕه‌وی ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری بنغازی
ئێران دوو حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی کۆرۆنای تۆمارکرد، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره له ئێران تووشبوون به‌م نه‌خۆشیـیه ده‌ربکه‌وێت له‌وه‌تای دوو سـاڵه له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه به ده‌یان حاڵه‌ت تۆمارکران
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی له عێراق ده‌ڵێن خوکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی ته‌قاندووه‌ته‌وه به خاڵێـکی پـشـکنینی پـۆلیس له ناوچه‌یه‌یه‌کی باکوری شـاری به‌غدا و له ئاکامدا 6 که‌س کوژراون و 18 که‌سی دیکه برینداربوون
پاش زیادبوونی ناکۆکیـیه‌کانی نێوان تاقمه جیاجیاکانی نێو کۆمه‌ڵی تاڵیبانی پاکسـتان، ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌شێـکیان جیابوونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند
کاربه‌ده‌سـتان له کۆریای باشور ده‌ڵێن ئاگرێـک له نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک که‌وته‌وه که تایبه‌ته به که‌سانی به ته‌مه‌نی پهکـکهوته و تووشی ئیفلیجی و خڵه‌فاوی بوون و له ئاکامدا 21 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و زۆربه‌یان به دوکه‌ڵی ئاگره‌که خنکابوون
ڕێژه‌ی به‌شـداربووانی خه‌ڵـکی له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی میسردا هێشـتا که‌مه، سه‌ره‌ڕای درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که بۆ ڕۆژێـکی زیاتر
هێزه‌کانی ئۆکرانیا له شـاری دۆنێتسک بۆ دووه‌م ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک له دژی جوداخوازان له شه‌ڕ و پـێـکداداندان و ده‌یان کوژراو و بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ئاسایشی لوبنان و کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێن سه‌رکرده‌یه‌کی چه‌کداری حزبوڵڵای لوبنان که ڕه‌گه‌زنامه‌ی که‌نه‌دی هه‌بووه، له شه‌ڕی ناوخۆی سوریا به ده‌سـتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن کوژراوه
کوژرانی دنیای ته‌مه‌ن 15 سـاڵ به ده‌سـتی هاوسه‌ره‌که‌ی له کۆمه‌ڵگای که‌له‌کچی سه‌ر به پارێزگای دهۆک، بووه‌ته مایه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵـکی له هه‌رێمی کوردسـتان و به تایبه‌تی ڕێـکخراوه‌کانی ژنان و مافه‌کانی مرۆڤ
تیمێک له پشکنه‌رانی ئه‌وانه‌ی ده‌کۆڵنه‌وه له هێرشی گازی کلورین له سوریا هێرشیان له‌سه‌ر کرا، به‌ڵام رێكخراوهکهیان ده‌ڵێت سه‌لامه‌تن و له ڕه‌وشێکی باشدان.
سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا داوا ده‌کات به زووترین کات کۆتایی به کاری له‌شکری دژ به جوداخوازانی لایه‌نگری ڕوسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا بهێنرێت.
پـرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی میسر چووه ڕۆژی دووه‌م و کۆتایی که تیایدا سه‌رۆکی پـێشـووی له‌شـکر عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی و که‌سایه‌تی چه‌پـڕه‌و حه‌مدین سه‌باحی خوازیاری سه‌رکه‌وتنن
گروپی سه‌ره‌کی میلیتانانی سه‌ر به تۆڕی قاعیده له سوریا به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی ئه‌وه‌ی به دوو ماشێنی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌یه‌کی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا له ناوجه‌رگه‌ی شاری حومس ئه‌نجامدران و کوژرانی 10 که‌سی لێکه‌وته‌وه
زیاتر نیشـان بده