کاربه‌ده‌سـتان له کۆریای باشور ده‌ڵێن ئاگرێـک له نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک که‌وته‌وه که تایبه‌ته به که‌سانی به ته‌مه‌نی پهکـکهوته و تووشی ئیفلیجی و خڵه‌فاوی بوون و له ئاکامدا 21 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و زۆربه‌یان به دوکه‌ڵی ئاگره‌که خنکابوون.
ئاگره‌که شه‌وی سێشه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌ی هیۆسارانگ له ناوچه‌ی جانگسیۆنگ له باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که که‌وته‌وه. ده‌ڵێن کامێراکانی چاودێری نیشـانیان داوه یه‌ک له نه‌خۆشه‌کان که ته‌مه‌نی 81 سـاڵه و تووشی خڵه‌فاوی بووه چووه‌ته ناو ژورێـکی چۆڵی نه‌خۆشـخانه‌که و پاش هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له ژوره‌که ئاگره‌که که‌وتووه‌ته‌وه.
کارمه‌ندێـکی ئاگرکوژێنه‌وه به په‌یامنێری ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه قوربانیـیه‌کان له نهۆمی دووه‌می نه‌خۆشـخانه‌که بوون که 34 نه‌خۆش و پهرستیارێـکی له کاتی ڕووداوه‌که لێبووه. گوتوشیه‌تی په‌رستیاره‌که له نێو قوربانیـیهکاندایه.
ئه‌م زیانه گیانیـیانه که‌وتنه‌وه، هه‌رچه‌نده پاش نزیکه‌ی 6 خوله‌ک زیاتر له 270 کارمه‌ندی ئاگرکوژێنه‌وه گه‌یشـتبوونه سه‌ر شوێنی ئاگره‌که. ده‌ڵێن باری سه‌ختی زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان که ناتوانن به پـێی خۆیان بڕۆن وایکردبوو ماوه‌یه‌کی درێژیان بوێت بۆ ده‌ربازکردنیان.
پـێشـتر هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه ئاگریش له شوێنێـکی ڕاوه‌سـتانی پاس له نزیک سیئۆلی پایته‌خت که‌وته‌وه و له‌و ڕووداوهشـدا 8 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و 57 که‌سیش برینداربوون.