گروپی سه‌ره‌کی میلیتانانی سه‌ر به تۆڕی قاعیده له سوریا به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی ئه‌وه‌ی به دوو ماشێنی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌یه‌کی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا له ناوجه‌رگه‌ی شاری حومس ئه‌نجامدران و کوژرانی 10 که‌سی لێکه‌وته‌وه.
به‌ره‌ی ناسراو به ئه‌لنوسره ڕۆژی دووشه‌ممه له بڵاوکراوه‌یه‌کیدا له‌سه‌ر تۆڕی تویته‌ر به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی.
شایه‌نی ئاماژه‌یه دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌ره‌ی نوسره له رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی رابردوو ئه‌نجامی دابوو، واته به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ی هیزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێک رێکه‌وتن و ئاگربه‌سته‌که رێگه‌ی به ده‌رچوونی چه‌کدارانی ئۆپۆزیسیۆن دا له ناوچه گه‌مارۆدراوه‌کانی شاری حومس.
چالاکوانێـکی سوری به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت نیگه‌رانی ئه‌وه له ئارادایه که ئه‌م هێرسانه هه‌ڕه‌شه له رێکه‌وتنێکی هاوشێوه بکات که‌وا ئێستا له ناوچه‌ی دیکه دانوستاندنی بۆ ده‌کرێت و له ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆندایه.