هێزه‌کانی ئۆکرانیا له شـاری دۆنێتسک بۆ دووه‌م ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک له دژی جوداخوازان له شه‌ڕ و پـێـکداداندان و ده‌یان کوژراو و بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌لیگزانده‌ر بۆرۆدای که جوداخوازه‌کان به سه‌رۆک وه‌زیری کۆماری دۆنێتسک میللی ناودێری ده‌که‌ن، گوتی له لای ئه‌وانه‌وه زیاتر له 50 چه‌کداریان کوژراوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد هێزه‌کانی ئۆکرانیا ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی شـاره‌که.
هێزه‌کانی ئۆکرانیا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه به پاڵپـشـتی هێزی ئاسـمانی ده‌سـتیان به هێرش کرد بۆ پاککردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دۆنێتسک له جوداخوازه‌کان و توانیـیان له شه‌ودا وه‌ده‌ریان بنێن. به‌ڵام به درێژایی شه‌و ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترا و له ڕۆژی سێشه‌ممه ئاسه‌واری شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێـگایه به‌دی ده‌کرا که به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌که ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها ده‌نگی ته‌قه‌ی دۆشکه له دوره‌وه ده‌هات.
له کێیڤی پایته‌ختی ئۆکرانیا، ئارسین ئاڤاکۆڤ وه‌زیری ناوخۆ بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند جوداخوازه‌کان زیانێـکی زۆریان پـێـگه‌یشـتووه و هێزه‌کانی حکومه‌ت هیچ زیانێـکیان پـێـنه‌گه‌یشـتووه.