هێزه‌کانی سه‌ر به جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین خه‌لیفه حه‌فته‌ر له لیبیا هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر چه‌ند شوێنێـکی چه‌کدارانی توندڕه‌وی ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری بنغازی.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی لیبیا نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند ده‌روازه‌ی قه‌واریشه‌ی کۆمه‌ڵی چه‌کداری ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه بۆردومانکراوه. هه‌روه‌ها له زاری محه‌مه‌د حیجازی گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکری که‌رامه، ئه‌وه‌ی حه‌فته‌ر سه‌رکردایه‌تی ده‌کات هێرشه ئاسـمانیـیه‌که پشـتڕاستکرایه‌وه.
شایه‌نی باسه شه‌وی سێشه‌ممه چه‌کدارانی ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه باره‌گای ئاسایشی بنغازیـیان گه‌مارۆدا، به‌ڵام هێزه‌کانی (ساعیقه) که هێزێـکی تایبه‌ته له نێو له‌شـکری لیبیا توانیان گه‌مارۆکه بشکێنن.
خه‌لیفه حه‌فته‌ر له 16 ی مانگی پـێـنجه‌وه بڕیاری هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکری دا له دژی کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان، به تایبه‌تی له بنغازی.
هه‌ڵمه‌ته‌که پشـتیوانیـیه‌کی جه‌ماوه‌ری باشی لێده‌کرێت و له لایه‌ن یه‌که له‌شـکریـیه‌کان و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی دیکه یارمه‌تی ده‌درێت.