دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی هێزی ئاسـمانی ئیتالیا که سه‌رقاڵی مه‌شقکردن بوون به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی شـاخاوی وڵاته‌که‌یاندا ڕۆژی سێشه‌ممه بهیهکـیان دا و ئاگریان گرت و که‌وتنه نێو دارسـتانێـکهوه
تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا 6.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له ڕێـگه‌ی به‌نده‌ری جیهانی تورکیاوه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی جیهان کراون
حکومه‌تی تورکیا ڕۆژی دووشه‌ممه بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌ڵمانیای کرد و داوای لێکرد که به‌رلین ڕوونکردنه‌وه‌ی فه‌رمی و ته‌واو بدات سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی ده‌ڵێن ئاژانسی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به نهێنی گوێی له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌کانی گرتووه
چالاکوانان ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا چه‌ند شوێنێـکی داعشیان له پارێزگای ڕه‌قـقه‌ی باکوری وڵات بۆردومان کردووه له کاتێـکدا ئه‌و توندڕه‌وانه نزیکبوونه‌ته‌وه له دوایـین بنکه‌ی له‌شـکری له‌و هه‌رێمه‌دا
کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما کۆنگرسی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسـمانی بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له ده‌سـتگرتنه‌وه به‌سه‌ر به‌نداوی موسڵدا
ده‌یڤد کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا داوا ده‌کات وڵاته‌که‌ی هه‌رچی له توانایدایه بیکات له دژی کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)
دادگای تاوانه‌کانی عێراق حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی دا به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌فسه‌ری کوردی لیوای دووی پاراسـتنی سه‌رۆک کۆماری عێراق، به تاوانی کوشـتنی ڕۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د بدێوی
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت داعش زیاتر له 700 که‌سی سه‌ر به خێڵێـکی سووننه کوشـتووه له پارێزگای دێر ئه‌لزوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات له نزیک سـنووره‌کانی عێراق
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به تێـکڕای ده‌نگ پـرۆژه بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد که له لایه‌ن به‌ریتانیاوه پـێشنیارکرابوو و تیایدا داوای سه‌پاندنی سزای توند به‌سه‌ر هه‌ردوو ڕێـکخراوی داعش و جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره ده‌کات
هادی ئه‌لبه‌حره سه‌رۆکی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوای له ئه‌مه‌ریکا کرد داعش له سوریا به فڕۆکه بۆردومان بکات به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌یکات، چونکه ئه‌نجامی باشی هه‌بووه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی هه‌ینی له برۆکسل کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی بارودۆخی عێراق و چۆنێتی یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاته و به تایبه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش
پۆڵات جان به‌رپـرسی هێزه‌کانی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی شه‌نگال ده‌ڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وان ڕێگه‌یان له هێرشی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پـێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داعش نه‌گرتووه، به‌ڵـکۆ به پـێچه‌وانه‌وه داوایان کردووه ئه‌مه‌ریکا زیاتر بۆردومانی داعش بکات
کۆشـکی سـپی خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر وازهێنانی نوری مالیکی له پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و پـشـتیوانیکردنی له حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پـۆسته
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وتارێـکی له ویلایه‌تی ماسه‌چوستس پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا جارێـکی دیکه هێرشی داعشی سه‌رزه‌نشتکرد، ئه‌وه‌ی ده‌کرێته سه‌ر ئێزدیـیه‌کان
ئه‌میر گۆران ڕاسته‌وخۆ له به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ ڕاپـۆرتێـکی پـێشکه‌شکرد سه‌باره‌ت به دوا پـێشهاته‌کانی شه‌ڕی نێوان هێزه کوردیـیهکان و داعش و به تایبه‌تی له ناوچه‌ی شه‌نگال
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ لوبنان ده‌ڵێت به‌م زووانه وڵاته‌که‌ی یارمه‌تی ده‌دات له به‌هێزکردنی له‌شـکری لوبنان که له ئێسـتادا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کدارانی توندڕه‌وی ئیسلامی بووه‌ته‌وه له ئاکامی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا
حکومه‌تی هۆڵه‌ندا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که باش نه‌بوو، ئه‌وا تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی به‌شـداریکردنی وڵاته‌که‌ی ده‌کات له پـێدانی چه‌ک به هێزه کوردی و عێراقیـیه‌کانی شه‌ڕ له دژی داعش ده‌که‌ن
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند سه‌رچاوه‌کانی ئاسایشی له عێراق له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ناوچه‌یی گوتویانه داعش هێزی له نزیک شـارۆچکه‌ی قه‌ره‌ته‌په کۆکردووه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌وان به‌خۆیان به ته‌نها ڕه‌نگه نه‌توانن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن شه‌ڕی داعش بکه‌ن
کاربه‌ده‌سـتان له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هێزه تایبه‌ته‌که‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ تیمه فریاگوزاریـیه سیڤیلیـیهکهی گه‌یشـتبوونه سه‌ر چیای شه‌نگال، ههڵسهنگاندنێـکیان بۆ ڕه‌وشه‌که کرد
زیاتر نیشـان بده