کاربه‌ده‌سـتان له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هێزه تایبه‌ته‌که‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ تیمه فریاگوزاریـیه سیڤیلیـیه‌که‌ی گه‌یشـتبوونه سه‌ر چیای شه‌نگال، هه‌ڵسه‌نگاندنێـکیان بۆ ڕه‌وشه‌که کرد و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که له ئێسـتادا ژماره‌یه‌کی که‌می ئاواره له‌سه‌ر چیاکه ماونه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌کرا.
ده‌شڵێن ئه‌و ئاوارانه‌ی ماونه‌ته‌وه له ڕه‌وشێـکی باشتردان له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد، بۆیه پـێناچێت بگوێزرێنه‌وه، به‌ڵام کاره‌کانی گه‌یاندنی ئاو و خۆراک بۆیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆکه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان و شه‌ڕی هێزه کوردیـیه‌کان له دژی داعش، گه‌مارۆی سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه لێقه‌وماوه شکاوه و به هه‌زارانیان ڕزگاریان بووه.
هاوکات فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ماشێـنێـکی زرێپـۆشی داعشیان داوه که له نزیک خاڵێـکی پـشـکنین له ڕۆژئاوای شـاری شه‌نگال ڕاگیرابوو.
هێزه‌که و تیمه سیڤیلیـیه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیان لێبوونه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.