حکومه‌تی هۆڵه‌ندا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که باش نه‌بوو، ئه‌وا تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی به‌شـداریکردنی وڵاته‌که‌ی ده‌کات له پـێدانی چه‌ک به هێزه کوردی و عێراقیـیه‌کانی شه‌ڕ له دژی داعش ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه" ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له‌شـکری بۆ هه‌ردوو له‌شـکری عێراق و کوردی زیاکردووه، وه حکومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌م هه‌نگاوه تێده‌گات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه له‌شـکری هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق پـڕچه‌ک بکرێت به یارمه‌تی حکومه‌تی عێراق."
جێی ئاماژه‌یه له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌یه‌کی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا له 11 ی مانگی هه‌شت باس له‌وه کراوه ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و مه‌ترسیـیه ئاسایشیـیانه‌ی ئێسـتا هه‌روا به‌رده‌وام بن ئه‌وا حکومه‌تی هۆڵه‌ندا به دوری نازانێت هاوکاری بکات.