کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت داعش زیاتر له 700 که‌سی سه‌ر به خێڵێـکی سووننه کوشـتووه له پارێزگای دێر ئه‌لزوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات له نزیک سـنووره‌کانی عێراق.
کۆمه‌ڵه‌که ڕۆژی شه‌ممه ئه‌مه‌ی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕاگه‌یاند و گوتی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌کدارانی داعش ئه‌م ژماره‌یه‌یان له خێڵی (الشعيطات) کوشتووه و زۆربه‌یان که‌سی سیڤیل بوون و ته‌نها 100 که‌سیان چه‌کداربوون.
له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه کوشـتنکاریـیه‌کان له ده‌شـتایی شعێتات له شارۆچکه‌کانی غه‌رانیج و ئه‌بو حه‌مام و که‌شکیه کراون. به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌که زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان سه‌ربڕاون.