هادی ئه‌لبه‌حره سه‌رۆکی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوای له ئه‌مه‌ریکا کرد داعش له سوریا به فڕۆکه بۆردومان بکات به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌یکات، چونکه ئه‌نجامی باشی هه‌بووه.
به‌حره له وتارێـکیدا که له ڕۆژنامه‌ی واڵسـتریت جورناڵی ئه‌مه‌ریکایی بڵاوکرایه‌وه، ئه‌م داوایه‌ی خستۆته ڕوو و ئاگاهی له مه‌ترسیـیه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه دا که نائارامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش بخاته مه‌ترسـیـیه‌وه.
پاشـان هوشداری دا له‌وی ئه‌گه‌ر بێت و خاوه‌خاو بکرێت له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پـێویست له دژی داعش له سوریا، ئه‌وا ئاکامی مه‌ترسیداری ده‌بێت، له‌وانه ڕه‌نگه کۆنترۆڵی سنووره‌کانی سوریا له‌گه‌ڵ تورکیا بکات.
دواتر پـێشـنیاری کرد ئه‌مه‌ریکا و له‌شـکری ئازاد و خێڵه‌کانی سوریا هاوپه‌یمانیـیه‌ک پـێـکبهێنن له دژی داعش. گوتی خێڵه‌کانی سوریا ئه‌زمونی باشیان هه‌یه له شه‌ڕی دژی داعشدا.