باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ لوبنان ده‌ڵێت به‌م زووانه وڵاته‌که‌ی یارمه‌تی ده‌دات له به‌هێزکردنی له‌شـکری لوبنان که له ئێسـتادا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کدارانی توندڕه‌وی ئیسلامی بووه‌ته‌وه له ئاکامی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا.
ده‌یڤد هه‌یڵ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی ئه‌مه‌ریکا به ده‌نگ داخوازیـیه‌که‌ی له‌شـکری لوبنان ده‌چێت که ئێسـتا پـێویسـتیان به یارمه‌تی خێرا هه‌یه له پاش داگیرکردنی شـارۆچکه‌یه‌کی لوبنانی له نزیک سـنووری سوریا له لایه‌ن چه‌کدارانی ئیسلامیـیه‌وه و کوژرانی ژماره‌یه‌ک سه‌رباز و هه‌روه‌ها به‌دیلگرتنی ژماره‌یه‌کی دیکه.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکی نه‌یگوت که‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کان ڕه‌وانه ده‌که‌ن، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه دا وڵاته‌که‌ی له مێژه‌وه یارمه‌تی له‌شکری لوبنان ده‌دات. له‌وه‌تای سـاڵی 2006 وه ئه‌مه‌ریکا به به‌های یه‌ک ملیار دۆلار یارمه‌تی له‌شـکری لوبنانی داوه.