هه‌زاره‌ها که‌س له سه‌رانسه‌ری شاری دۆربان له ئه‌فه‌ریکای باشوور ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه خۆپیشاندانیان کرد بۆ ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین سه‌باره‌ت به توندووتیژی ئه‌م دواییه دژ به په‌نابه‌ران که بووه مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س و ئاواره‌بوونی هه‌زاره‌ها که‌سی دیکه
سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هیچ ڕێکه‌وتنێـکی ناو‌کی قبوڵ ناکات ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو سزاکانی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراون له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه لانه‌برێن
کاربه‌ده‌سـتان و دانیشـتوان ده‌ڵێن داعش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ناوچه‌ی دیکه‌ی له ده‌وروبه‌ری شـاری ڕومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار داگیرکردووه
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق کۆبووه‌وه و پاشان پـێکه‌وه وه‌ڵامی چه‌ند پـرسیارێـکی ڕۆژنامه‌وانیان دایه‌وه
سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌خنه‌ی توندی له پاپای ڤاتیکان گرت له‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دایبوو و تیایدا کوشـتنکاریـیه‌کانی دژی ئه‌رمه‌نی به جینۆساید ناودێرکرد، ئه‌وانه‌ی له سه‌ردمی ئیمپـراتۆریـیه‌تی عوسمانی‌دا ئه‌نجام درابوون
ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر ڕه‌وانه‌کردنی سیسته‌می موشه‌کی به‌رگری جۆری S-300 ی بۆ ئێران لابرد و له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش، هه‌نگاریا بڕیاری دا 150 سه‌ربازی خۆی ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بکات تاوه‌کو یارمه‌تی بده‌ن له مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه عێراقیـیه‌کاندا
شه‌ڕوپێکدادان له خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا چڕتربۆته‌وه ، دوابه‌دوای مانگێک له نیمچه ئارامی، له‌م ده‌مه‌ی دیپـلۆماتان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆ تاووتوێکردنی قه‌یرانی ئۆکرانیا له به‌رلین کۆبوونه‌ته‌وه
هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیشتیمانی سودان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستیپێکرد و ده‌نگده‌ران دڵنیان له‌وه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕێـکی تری سه‌رۆکایه‌تی بۆ عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر و هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی پارتییه‌که‌ی پارتی کۆنگره‌ی نیشتیمانی، به‌هۆی بایکۆتکردنی پارتییه سه‌ره‌کییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌که بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان
کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنێکی بۆمبڕێژکراو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی بازارێک له ناوچه‌یه‌کی قه‌ڕه‌باڵغ له به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی که‌م 10 هاوڵاتی سیڤیل کوژراون
حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاراستنی شه‌نگال ئازادکرا، پاش ئه‌وه‌ی له 5 ی ئه‌م مانگه له لایه‌ن ئاسایشی دهۆکه‌وه له گوندی خانکێی سه‌ر به قه‌زای سێمێل ده‌سـتگیرکرا
هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له به‌ره‌ی کۆبانی پاش دوو ڕۆژ له شه‌ڕی قورس له دژی داعش توانیویانه 7 گوندی پارێزگای ڕه‌ققه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی ڕزگاربکه‌ن
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ناو ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هێله‌ری کلنتن وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به فه‌رمی کاندیدکردنی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی داهاتوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له کۆتایی سـاڵی 2016 سـازده‌کرێت
حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت داوای لێبوردن کردن له ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن گه‌وره ئه‌ندامێکی په‌که‌که نابێته هۆکارێک بۆ پێداچوونه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی په‌که‌که له ئه‌ڵمانیا.
وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مریکا به‌ره‌وپێشچوونی به‌ده‌ست هێناوه له شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا له عێراق به‌ڵام ده‌شڵێت ناتوانێت پێشبینی بکات ئایا ئه‌م شه‌ڕه چه‌ندێک ده‌خایه‌نێت.
ئه‌ندامانی حکومه‌تی سوریا و هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که ئه‌مڕۆ هه‌ینی کۆتای‌یان به وتووێژه‌کانیان هێنا له ڕوسیا به‌بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌یه‌ک بۆ به‌ره‌وپێشچوون له ئارادا بێت بۆ کۆتایی هێنان به چوار ساڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا.
دادوه‌رێکی ئیسپانیا بڕیاری داوه له‌سه‌ر گوناهبارکردنی 7 کاربه‌ده‌ستی ئێستا و پێشووی شانشینی مه‌غریب به ژێنوساید.
کاربه‌ده‌ستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن هێرشێکی خۆکوژی به ئۆتۆمبێل کاروانێکی ماشێنه‌کانی هێزی سه‌ربازی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای کردبووه ئامانج.
په‌رله‌مانی پاکستان ڕه‌تیکرده‌وه وڵاته‌که‌ی به‌شـداری بکات له هه‌ڵمه‌تی له‌شکری به ڕابه‌رایه‌تی سعودیـیه له دژی حوسیـیه‌کانی یه‌مه‌ن
چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دوێنێ له ناوچه‌ی قائم به ده‌یان ده‌ستگیرکراویان کوشت و هه‌ندێک ده‌ڵێن ده‌شێت ئه‌م کاره‌ی له تۆله‌ی ئه‌و هه‌واڵانه بێت که حکومه‌تی عێراقی ده‌ڵیت به‌مزوانه پارێزگای ئه‌نبار له چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پاکدهکرتهوه.
زیاتر نیشـان بده