له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش، هه‌نگاریا بڕیاری دا 150 سه‌ربازی خۆی ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بکات تاوه‌کو یارمه‌تی بده‌ن له مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه عێراقیـیه‌کاندا.
په‌رله‌مانی هه‌نگاریا ڕۆژی سێشه‌ممه پـێشنیاره‌که‌ی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی بۆ ناردنی ئه‌و سه‌ربازانه په‌سه‌ندکرد به ده‌نگی 137 به‌رامبه‌ر 57 ده‌نگ. زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانی نه‌رێ له لایه‌ن پارته‌کانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه بوون. به‌پـێی مۆڵه‌ته‌که ده‌کرێت کاری ئه‌و سه‌ربازانه هه‌تا کۆتایی مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2017 به‌رده‌وام بێت.
وه‌زیری به‌رگری هه‌نگاریا (چه‌با هێنده) گوتی ئه‌مه‌ریکا داوای له وڵاته‌که‌ی کردووه به‌شداری بکات له مه‌شق و ڕاهێنان هێزه‌کانی خۆجێـیه‌کان، واته هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه. گوتیشی هه‌نگاریا پشـتیوانی له‌و کاره ده‌کات، چونکه ڕه‌فتاره‌کانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
له لایه‌کی دیکه پـیته‌ر سیجارتۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا، پاش ده‌نگدانه‌که بۆ ڕۆژنامه‌وانان لێدوانی دا و گوتی داعش جێی مه‌ترسیـیه بۆ سه‌ر جیهان و ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ڕژدی وه‌ربگیرێت.
هێشـتا کاتی ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و سه‌ربازانه ده‌سـتنیشـان نه‌کراوه، به‌ڵام مانگی ڕابردوو کاربه‌ده‌سـتان گوتیان ڕه‌نگه له ناوه‌ڕاستی مانگی پـێنجدا سه‌ربازانی هه‌نگاری ڕه‌وانه‌ی عێراق بکرێن.