هه‌زاره‌ها که‌س له سه‌رانسه‌ری شاری دۆربان له ئه‌فه‌ریکای باشوور ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه خۆپیشاندانیان کرد بۆ ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین سه‌باره‌ت به توندووتیژی ئه‌م دواییه دژ به په‌نابه‌ران که بووه مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س و ئاوا‌ره‌بوونی هه‌زاره‌ها که‌سی دیکه.
به‌لایه‌ن که‌م 4 هه‌زار که‌س که بریتیبوون له دانیشتوان و خوێندکاران و ڕێبه‌رانی ناوخۆ ئاینی و سیاسی له سه‌رانسه‌ری دۆربان خۆپیشاندانه‌که‌یان سازکرد که هاواریان ده‌کرد ودورشمی ئه‌فه‌ریکایه‌کی یه‌کگرتوویان هه‌ڵگرتبوو.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له جۆهانسنبرگ، پۆلیس ته‌قه‌ی پلاستیکی و گازی فرمیسک ڕێژی به‌کارهێنا بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌رانی دژ په‌نابه‌ران که هه‌وڵیانده‌دا هه‌ڵبکوتنه سه‌ر بیانییه‌کانی خاوه‌ن دوکان و کوگان له‌و شاره‌دا.
ئه‌و توندوتیژییه سه‌ره‌تا به هێرشکردنه سه‌ر بیانییه‌کانی به زۆر سۆماڵی و ئه‌ثیوبی خاوه‌ن دوکان و کاردارییه‌کان ده‌ستێپێکرد، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا به جۆرێک ته‌شه‌نه‌ی کردووه که تێکڕای بیانییه‌کانی ئه‌فه‌ریکایی گرتۆته‌وه.
ئه‌و توندوتێژیانه هه‌روه‌ها بۆته مایه‌ی هه‌ڵاتنی زۆربه‌ی خێزانه‌کان له ئۆردوگاکانی که له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی چه‌کداره‌وه ده‌پارێزرێن.
جێ باسه خه‌ڵکانی ئه‌فه‌ریکای باشوور په‌نابه‌رانیان تاوانبارکردووه به ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌له‌کانی کارکردن له‌م ده‌مه‌ی ڕێژه‌ی بێ کاری بۆ خه‌ڵکی وڵاته‌که له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.