ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ناو ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هێله‌ری کلنتن وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به فه‌رمی کاندیدکردنی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی داهاتوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له کۆتایی سـاڵی 2016 سـازده‌کرێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له خانم هێله‌ری ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م هه‌واڵه‌یان بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاشکراکرد و گوتیان هێله‌ری کلنتن به نیازه خۆی وه‌کو کاندیدێـکی دیموکراته‌کان ڕابگه‌یه‌نێت به ڤیدیۆیه‌ک که له‌سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کاندا بڵاوده‌کرێته‌وه و پاشان سه‌ردانی ئایۆوا و نیو هامشه‌ر ده‌کات که له‌و دوو ویلایه‌ته هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌خت ئه‌نجام ده‌درێت و گرنگی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان به گشتی ده‌بێت.
ئه‌گه‌ربێت و خانم هێله‌ری کاندیدکردنی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌وا ده‌بێته دووه‌م جار خۆی بۆ ئه‌م پـۆسته کاندید بکات. سـاڵی 2008 خۆی کاندید کرد، به‌ڵام براک ئۆباما پشـتیوانی زیاتری پارته‌که‌ی به‌ده‌سـتهێنا و بووه کاندیدی دیموکراته‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
له ئێستادا خانم هێله‌ری پـشـتیوانیـیه‌کی زۆری هه‌یه تاوه‌کو بـبێته کاندیدی کۆتایی دیموکراته‌کان.