دادوه‌رێکی ئیسپانیا بڕیاری داوه له‌سه‌ر گوناهبارکردنی 7کاربه‌ده‌ستی ئێستا و پێشووی شانشینی مه‌غریب به ژێنوساید.
دادوه‌ر پابلۆ ڕوز ئه‌و حه‌وت گومانباره مه‌غریبیه‌ی به گوناهبار داناوه له‌و تاوانانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان کراونه‌ته‌وه به‌هۆی کرده‌کانی کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان له ساڵی 1975 ه‌وه بۆ ساڵی 1991 له ناوچه‌ی بیابانی ڕۆژئاوا و داواش ده‌کات ده‌ستگیر بکرێن و بدرێنه ئیسپانیا بۆ دادگایی‌کردنیان.
دادوه‌ر ده‌ڵێت هه‌ندێک له قوربانیه‌کان ناسنامه‌ی ئیسپانیاییان هه‌یه چونکه له‌و ماوه‌یه‌دا که بیابانی ڕۆژئاوا کۆڵۆنی ئیسپانیا بووه له‌وێ ژیاون.
له کۆنوسی فرمانه‌که‌ی دادوه‌ر پابلۆ ڕوزدا هاتووه قوربانیه‌کان کاتێک له گرتووخانه‌کانی شانشینی مه‌غریبدا بوون پاش ئه‌وه‌ی ئیسپانیا ئه‌و کۆڵۆنیه‌ی جێهێشتووه لێیان دراوه و سوتێنراون ، وزه‌ی ئه‌لیکتریکیان لێدراوه، ده‌ستدرێژی سێکسییان کراوه‌ته سه‌ر، هاوکاتی ئه‌و شه‌ڕه‌ی مه‌غریب دژی به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی پۆلیساریۆ ده‌یکرد.
جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسپانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به په‌یامنێرانی گوتووه حکومه‌ت ڕێز له بڕیاره‌کانی دادگا ده‌گرێت به‌لام باسی له‌وه نه‌کردووه ئایا حکومه‌تی وڵاته‌که هه‌وڵ ده‌دات تا گومانباره‌کان بدڕینه‌وه ئیسپانیا یان نا که هه‌ر هه‌موویان له کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشیی ئێستا و پێشووی شانشینی مه‌غریبن.