وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاشتن کارته‌ر ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ره‌وپێشچوونی به‌ده‌ست هێناوه له شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا له عێراق به‌ڵام ده‌شڵێت ناتوانێت پێشبینی بکات ئایا ئه‌م شه‌ڕه چه‌ندێک ده‌خایه‌نێت.
له میانه‌ی کۆنفرانسێکی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانیدا له سیۆل له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری کۆریای باشور، به‌ڕێز کارته‌ر گوتوویه‌تی ناگاته ئه‌وه‌ی بڵێت ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا سه‌ره‌تای کۆتاییهاتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه له عێراق.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه به‌لانی که‌م 11 که‌س له به‌غدا کوژراون له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له به‌غدا و له هه‌ندێک ناوچه‌ی تری ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی وڵاته‌که.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن یه‌کێک له ته‌قینه‌وه‌کان هێرشێکی خۆکوژی بووه و ده‌شڵێن له ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆدا ده‌یان که‌سیش بریندارن.
هه‌ر له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌یدا وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌شڵێت هێشتا په‌نتاگۆن ئاماده نییه بۆ تاووتوێکردنی شیانی دانانی سیسته‌می پێشکه‌وتووی موشه‌کی به‌رگری له سیۆل.
به‌ڵام به‌ڕێز کارته‌ر ده‌شڵێت به‌ڵام له‌شکری ئه‌مریکا ئاماده‌یه بۆ دانانی چه‌کی نوێ له ناوچه‌که‌دا له‌وانه که‌شتی جۆراوجۆری هێزی ده‌ریایی و هه‌روه‌هاش ئه‌و جۆره فڕۆکه جه‌نگیانه‌ی ڕادار ئاشکرایان ناکات.