له سه‌رو به‌ندی پێکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای عێراقدا ، زۆر جار به‌رگوێمان ده‌که‌وت یان به‌ر چاومان ده‌که‌وت که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له هه‌نگاو ناندایه به ئاڕاسته‌ی تاکڕه‌وی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها.
له ده‌می یه‌که‌م گه‌ڕی پۆسته‌که‌یدا وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیر هه‌مان جۆر ڕوانین هه‌بوون به‌ڵام که‌متر و هێور تریش.
له‌گه‌ڵ گرفته ئاسایشیه‌کانی عێراقدا، هه‌روادێ و کێشه سیاسیه‌کانی ئه‌م وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه پانتاییه‌کی به‌رین تر له بواری سیاسی‌دا داگیر ده‌کات.
پێشتر ناکۆکیه سیاسیه‌کان وه‌ک ده‌گوترا له نێوان لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای دکتۆر نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی بووه ، به‌ڵام ئێستا وا پێده‌چێت ده‌روازه‌ی قه‌یرانێکی تری سیاسی له‌گه‌ڵ کوردیش‌دا کرابێته‌وه.
به‌رنوسی یاسای نه‌وت و گاز وه‌ک باس ده‌کرێت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م ئاڵۆزیه سیاسیه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له مه‌سه‌له‌کانی تری وه‌ک ناوچه جێناکۆکه‌کان ، هێزی پێشمه‌رگه ، بودجه، به‌ڵام له جێی خۆیدایه بپرسین ئایا هه‌ر ئه‌وانه کێشه‌کانن یان فاکته‌ری تر هه‌ن ئه‌م مه‌سه‌لانه ده‌جوڵێنن؟
به‌غدا چیی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌وێت؟
ئایا ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی عێراق پێویستی به داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاته‌که هه‌یه یان نا؟
چ شتێکه وا له مالیکی ده‌کات به‌ره‌و تاکڕه‌وی بڕوات؟
ئایا مالیکی له ناو شیعه‌کانی عێراقدا ئه‌و جۆره هێزه‌ی هه‌یه بتوانێت هه‌موویان قایل بکات؟
که ده‌زانرا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ڕووه‌و دیکتاتۆری ده‌ڕوات ، ئه‌ی بۆچی کورد بووه هاوپه‌یمانی و حکومه‌تی له‌گه‌ڵ پێکهێنا؟
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا پرسی ڕه‌وشی عێراق و دۆزی کوردی له‌م وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ میوانه‌کانیدا خسته به‌ر باس و لیکۆڵینه‌وه.
میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن:
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ڕێبین ڕه‌سوڵ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌وی سه‌ره‌وه گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوکه‌ی خوله‌که.