قه‌یرانی سیاسی عێراق ڕۆژ به ڕۆژ ڕوو له ئاڵۆزی زیاتره و زۆرێک له ڕکابه‌ره‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌ڵێن، مالیکی به به‌رنامه هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێراق به شیعه‌کانیشه‌وه فه‌رامۆش ده‌کات.
ڕه‌عد حه‌مید کازم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حکومه‌تێکیش له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی له عێراقدا پێکبهێنرێت چاره‌سه‌ر نییه بۆ کێشه‌کانی وڵاته‌که‌ی چونکه له عێراقدا متمانه له نێوان لایه‌نه‌کاندا نییه.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی ده‌گوترێت کورده‌کان هه‌روادێ و له لیستی ئه‌لعێراقیه نزیک ده‌بنه‌وه ، ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌ڵێت هیواداره پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی ناکۆکی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌کان به‌ڕێوه نه‌برێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌عد حه‌مید کازم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:25 خوله‌که.