هه‌روادێ و له ده‌یه‌مین ساڵیادی هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر نزیک ده‌بینه‌وه که کرانه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا.
ئه‌م ڕووداوه هۆکارێک بوو بۆ هاتنه ئارای ده‌سته‌واژه‌یه‌کی نوێ له جیهاندا به شێوه‌یه‌ک جیهانی پێش و پاشی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ری لێک جیا کرده‌وه.
تێرۆریزم ، له هه‌رچ شوێنێکی جیهاندا بووبێت گه‌ر بۆی لوابێت ده‌ستی خۆی وه‌شاندووه به‌بێ گوێدانه هیچ یه‌کێک له به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان و هه‌میشه‌ش خه‌ڵکی بێتاوانی کردۆته ئامانج و نیشانه بۆ ئایدیۆلۆژیای ڕق و کینه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی.
له دوای یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ره‌وه ئیسلامی توندڕه‌و ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی جیهانیانه بووه‌وه و ئه‌م به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌ش هه‌ر ته‌نها له لایه‌ن وڵاته دیموکراسی خواز و دیموکراسیه پێشکه‌وتوه‌کانه‌وه نه‌بووه ، به‌ڵکو که‌م تا زۆرێکیش وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی به ئیسلامی میانڕه‌و ناودێر کراون ، به‌ره‌نگاری توندڕه‌وی و ئه‌و دیاردانه‌ش بوونه‌ته‌وه که زه‌مینه‌ی توندڕه‌وی ئیسلامی ده‌ڕه‌خسێنێت.
ڕۆژنامه‌وان عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری واڵا پرێس: یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر بووه مایه‌ی هۆشیار بوونه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر توندڕه‌وی به گشتی و توندڕه‌وی ئیسلامیش به تایبه‌تی.
ڕۆژنامه‌وان ڤینۆس فایه‌ق، ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ: له ئه‌وروپاش به گشتی هه‌مان ڕوانینی ئه‌مریکاییه‌کان هه‌یه به‌رامبه‌ر یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر و هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی تریش.
له دوای یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ره‌وه زۆرێک له وڵاتان هه‌ر یه‌که و به پێی هه‌ل و مه‌رجی خۆی یاسای تایبه‌تیان په‌سه‌ند کرد له چوارچێوه‌ی دژایه‌تیکردنی تێرۆریزمدا.
زۆرێک له ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی یاساکانی دژه تێرۆر له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤدا ناگونجێن و له زۆر باردا ئازادیه‌کانی تاکه که‌سی پێشێلکردووه.
پارێزه‌ر که‌یفی موسته‌فا: ئه‌و یاسایانه هه‌ندێک جار به خراپ به‌کار ده‌هێنرێن و هه‌ندێک جاریش خراپ به‌کارهێنانه‌که‌ی کارێکی به به‌رنامه‌یه.
ده‌یه‌مین ساڵیادی هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر هاوکاته له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانه‌کان له ژماره‌یه‌ک وڵاتی عه‌ره‌بیدا و داوا کردن بۆ دیموکراسی زیاتر له‌و وڵاتانه‌دا.
دکتۆر ئاراس عه‌بدولکه‌ریم ، سه‌رۆکی سه‌نته‌ری دیالۆگ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق: هێشتا زووه تا بزانرێت به‌هاری عه‌ره‌ب چه‌ندێک کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر جم و جۆڵه‌کانی ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کانی وه‌ک ئه‌لقاعیده‌وه.
له ڕووداوه‌کانی پاش یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ره‌وه ده‌گوترێت ڕێکخراوه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان میکانیزمه دیموکراسیه‌کان به‌کار ده‌هێنن بۆ کوشتنی دیموکراسی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:47 خوله‌که.