له ئێستادا وڵاتانی عه‌ره‌ب له هه‌وڵی ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی تردان بۆ ده‌ربازکردنی حکومه‌تی سوریا له‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی تێیکه‌وتوه و هه‌روه‌هاش بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕووخانی ڕژێمی سوریا.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه جه‌عفه‌ری حامیدی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه هه‌وڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناتوانێت سوریا له‌و قه‌یرانه‌ی تیایدایه ده‌رباز بکات ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت گرفته‌کانی ناو سوریا زۆر له‌وه قوڵترن که به هه‌وڵیک یان دووان لێی ده‌رباز بێت.
به‌ڕێز حامیدی ده‌شڵێت ئه‌زمونه‌کانی هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌ب که به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌به‌وه گۆڕانکاری له سیسته‌مه سیاسیه‌کانیاندا ڕویداوه ده‌بنه به‌ڵگه بۆ نه‌مانی هیچ ده‌رفه‌تێک له‌به‌رده‌م حکومه‌تی سوریادا ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌ست له خوێن ڕشتنی گه‌لی سوریا هه‌ڵگرێت و ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ش به به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریاوه ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بن.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و لێکۆڵه‌روه جه‌عفه‌ری حامیدی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:49 خوله‌که.