له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی ڕێکخراوه تێرۆریستی و توندڕه‌وه‌کانی وه‌ک جه‌بهه‌تولنوسره به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ده‌یکه‌ن له سوریادا هێشتا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نه کاردانه‌وه‌یان هه‌بووه و نه سنوریشیان کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوای کوردستاندا.
نوسه‌ر و چاودێری سیاسی فه‌تاح زاخۆیی ده‌ڵێت ده‌شێت یه‌کێک له هۆکاره‌کان مانه‌وه‌ی دیارده‌ی دوو ئیداره‌یی بێت که تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم کاردانه‌وه‌ی نه‌بووه به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان.
به‌ڕێز زاخۆیی ئاماژه‌ش به ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان ده‌کات که هاوکاتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاماده‌کاریی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌موو لایه‌نه‌کانی هه‌ر چوارپارچه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون سنوری ڕۆژئاوای کوردستان بکرێته‌وه وه‌ک ده‌ڵێت ته‌نها پارتی دیموکراتی کوردستان نه‌بێت که ئه‌و ناوچه سنوریه له ژێر کۆنترۆڵی پارتیدایه.
فه‌تاح زاخۆیی ده‌شڵێت هه‌موو لایه‌نه‌کان که‌مته‌رخه‌من له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر کوردی ڕۆژئاوا و ده‌شڵێت به تایبه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی ڕۆژئاوا که ده‌بوایه هه‌ڵوێستێکی ڕۆشنتر و توندتریان هه‌بوایه.
به‌ڵین ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و چاودێری سیاسی فه‌تاح زاخۆیی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: