بڕیاره ڕۆژی 24ی ئه‌م مانگی هه‌شته کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بکرێت به به‌شداری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌کان.
ئه‌م کۆنگره‌یه له هه‌ل و مه‌رجێکدا ده‌کرێت که جیاوازی و ناکۆکیه‌کی زۆری سیاسی باڵی کێشاوه به‌سه‌ر ژینگه‌ی سیاسی کوردستاندا، که به دیدی زۆرێک له چاودێرانی سیاسی ده‌شێت ببنه مایه‌ی ته‌گه‌ره‌ی گه‌وره له‌به‌رده‌م هێنانه ئارای زمانێکی یه‌کگرتوو بۆ داڕشتنی گوتارێکی نه‌ته‌وه‌یی که بتوانێت ببێته چه‌ترێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی دید و بۆچوونه جیاوازه‌کان.
نکوڵی ناکریت له‌وه‌ی هێزه کوردوستانیه‌کان هاوڕان له‌سه‌ر سازدانی ئه‌م کۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره کاتێک کۆنگره‌که ده‌ست پێده‌کات و کار له‌سه‌ر ورده‌کاریه‌کان ده‌کرێن ئایا ئه‌م هاوڕاییه ده‌بێته زه‌مینه بۆ له‌به‌ردانه‌واندن له نێوان لایه‌نه‌کاندا؟ تا گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ببێته خاوه‌نی ئه‌و گوتاره؟
ئایا هه‌ر ته‌نها ئه‌رکی سیاسیه‌کانه گوتاری نه‌ته‌وه‌یی دابڕێژن؟
ئایا کۆنگره ده‌توانێت له کار و ئه‌رکه‌کانیدا ببێته خاوه‌نی نه‌خشه ڕێگایه‌کی سه‌ره‌تایی بۆ هه‌بوونی قه‌واره‌ی سیاسی و داڕشتنه‌وه‌ی سنوره‌کان له ڕوانگه‌ی جوگرافیای سیاسیه‌وه؟
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا میوانداریی هه‌ردوو نوسه‌ر و لێکۆڵه سه‌ردار کرماشانی بنکه له به‌ریتانیا و به‌هرۆز جه‌عفه‌ر بنکه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: