پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان په‌یوه‌ندیه‌کی دوور و درێژی پڕ له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز له نێوانیاندایه.
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌م دوو لایه‌نه فه‌رمانڕه‌وایه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌وه‌یه له یه‌ک ڕۆژدا ده‌توانێت بگاته ئه‌و ئاسته‌ی بڵێیت ئه‌م دوو لایه‌نه هه‌ر یه‌کن ، هه‌ر له هه‌مان ڕۆژیشدا به دوور نازانرێت بگاته ئه‌و ئاسته‌ی بگوترێت تا سه‌ر ئێسقان جیاواز و تا بن ئێسقانیش ناکۆک .
له ئێستاشدا که هه‌روادێ و ئه‌و هه‌رێمه له هه‌ڵبژاردن نزیک ده‌بێته‌وه و پرسی ده‌ستور که‌س نازانێت ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان یان نا، ئه‌م دوو هاوپه‌یمانه ستراتیژیه لێدوانی نه‌ک هه‌ر جۆراوجۆر ده‌ده‌ن به‌ڵکو ناکۆک به یه‌کتر به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و پرسیاره ده‌کرێت، باشه ئه‌م دوو لایه‌نه چۆن ده‌توانن له حکومه‌تێکی هاوبه‌شدا کۆببنه‌وه و ئه‌و هه‌رێمه سێ پارێزگاییه به‌ڕێوه‌به‌رن.
له ناو ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ردوو لادا ده‌نگ هه‌ن له‌گه‌ڵ ڕێکه‌وتنه ستراتیژیهکهیاندا نین، بۆیه جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا ئه‌و ڕێکه‌وتنه سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه دیار ده‌کات، یان چ شتێک ده‌بێته بنچینه بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندیانه؟
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ( له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) میوانداری دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کانی کردووه له زانکۆی سلێمانی.
ئایا هه‌ڵبژاردن سروشتی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی دیار ده‌کات یان ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌بنه مایه‌ی دیاریکردنی شێواز و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان؟
ئایا ئه‌مه‌ی ئێستا له نێوان پارتی و یه‌کێتیدایه ده‌کرێت وه‌ک لێکترازانێک له په‌یوه‌ندیه‌کاندا لێی بڕوانرێت یان هه‌ر ته‌نها ههڵاوهوریاکانی پێش هه‌ڵبژاردنن؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش و ڕاو سه‌رنجی به‌شدار بووان له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ( له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) یه.
ده‌قی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: