له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی ئێران زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان ده‌شێت گۆڕانکاریه‌ک له سیاسه‌ته‌کانی ئێران‌دا بێته ئاراوه له‌و گۆشه نیگایهوهی که وه‌ک ده‌گوترێت که‌سێکی نزیکه له به‌ره‌ی ڕیفۆرمخوازان.
ئایا ئه‌و گۆڕانکاریه چاوه‌ڕوانکراوانه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئێران دۆسێی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له عێراقدا ده‌گرێته‌وه؟ دکتۆر موعته‌سه‌م تاتایی پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی له‌نده‌ن ده‌ڵێت ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری عێراقدا به‌شێکه له سیاسه‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئێران هه‌ر بۆیه حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی نوێی ئێران ناتوانێت هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌و دۆسێیه‌دا بێنێته ئاراوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر موعته‌سه‌م تاتایی حئاماژهش به‌وه ده‌کات چۆن ئێران هه‌میشه هه‌وڵی ناسه‌قامگیری ده‌دات له عێراقدا چونکه وه‌ک دکتۆر تاتایی ده‌ڵێت تاران باش ده‌زانێت سه‌قامگیری له عێراقدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران نییه بۆیه هه‌وڵه‌کانی به‌و ئاڕاسته‌یه‌دان که حکومه‌تێکی سه‌ر به ئێران له عێراقدا هه‌بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: