سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی (مدتەرم)، کە کۆنترۆڵی دیموکراتەکانی لە کۆنگرێس خستە گومانەوە هەرچەندە هێشتا چەند کورسییەکی ئەنجومەنی نوێنەران و سیناتیش یەکلا نەبووەتەوە، بە ڕۆژێکی باش بۆ دیموکراسی ناودێرکرد.
سەرۆک بایدن ئێوارەی چوارشەممە ڕایگەیاند " لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دیموکراسیمان تاقیکرایەوە، بەڵام گەلی ئەمەریکا بە دەنگەکانیان جارێکی تر هاتنە دەنگ و سەلماندیانەوە کە دیموکراسی ئەوەیە کە ئێمەین."
With their votes, the American people have spoken and proven once again democracy is who we are. pic.twitter.com/CUJwmkcf2h
— President Biden (@POTUS) November 10, 2022
سەرۆک بایدن تیشکیشی خستەسەر ئەوەی کە پارتی دیموکراتەکەی لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا باشتر بوو و ڕایگەیاند پاش گەڕانەوەی لە کۆبونەوەی گروپی 20 لە ئیندۆنسیا ڕابەرانی هەردوو پارتی بانگهێشت دەکات بۆ کۆشکی سپی بۆ تاوتوێکردنی ئەوەی چۆن بتوانن پێکەوە کار بکەن لەسەر ئەرکە سەرەکییەکانی وەکو ئابوری و ئاسایشی نیشتمانی.
جۆو بایدن لە تویتێکیشدا باس لەوە دەکات کە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردووەوە باشترین ئەنجامیان لە هەڵبژاردنەکانی مدتەرمدا بەدەستهێناوە " ئێمە لە ماوەی چڵ ساڵی ڕابردوودا لە هەموو هەڵبژاردنێکی نیوەی خولی سەرۆکایەتی سەرۆکە دیموکراتەکان کەمتر کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانمان لە دەستداوە. باشترین هەڵبژاردنی مدتەرمیشمان بۆ فەرمانڕەواکان هەبووە لەوەتای ساڵی 1986وە.
گەلی ئەمەریکا قسەی خۆی کرد."
We lost fewer seats in the House of Representatives than any Democratic president’s first midterm election in at least 40 years. And we had the best midterms for Governors since 1986. The American people spoke.
— President Biden (@POTUS) November 9, 2022
لە ئێستادا دیموکراتەکان و کۆمارییەکان لە سیناتدا هەریەکەو خاوەنی 50 کورسین. بەڵام لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی سێشەممە دیموکراتەکان توانییان یەکێک لە کورسییەکانی کۆمارییەکان لە ویلایەتی پێنسلڤانیا ببەنەوە، لە کاتێکدا هێشتا دەنگەکانی هەڵبژاردەنکانی سێ ویلایەت نادیارە ئەوانەش بریتین لە ئەریزۆنا، نێڤادا و جۆرجیا.
لەم خولەی هەڵبژاردندا دەنگ لەسەر 34 کورسی لە کۆی 100 کورسی سینات دراوە و هەروەها هەڵبژاردنێکی تایبەتیش بۆ پڕکردنەوەی شوێنی کامڵا هێرس ئەنجام درا کە پێش ئەوەی ببێت بە جێگری سەرۆک سیناتۆری کالیفۆرنیابوو.
ئەمەش ببینە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمەریکائەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش یەکلانەبووەتەوە کە ئێستا بە ڕێژەیەکی کەم لەلایەن دیموکراتەکانەوە کۆنترۆڵکراوە. بەڵام پێدەچێت کۆمارییەکان بتوانن لە کۆی 435 کورسییەکەدا ئەو 218 کورسییە بەدەستبهێنن کە دەیانکات بە زۆرینە. بە پێی دواین ئاماری دەنگەکان کۆمارییەکان تا ئێستا 206 کورسییان مسۆگەر کردووە و دیموکراتەکانیش 183. هەتا ئیستاش دەنگەکانی زیاتر لە 40 کورسی یەکلانەبووەتەوە.