Accessibility links

دانۆڵد ترامپ داوا لە فەرمانڕەوای فلۆریدا دەکات خۆی بۆ سەرۆکایەتی ساڵی 2024 کاندید نەکات


سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لە فەرمانڕەوای فلۆریدا ڕان دیسانتس کردووە کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 دا خۆی کاندید نەکات بۆ بەربژێری کۆمارییەکان.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز ترامپ ترامپ ڕایگەیاند بەربژێری دیسانتس بۆ کۆمارییەکان ڕەوشێکی ناڕەزایی دروست دەکات.

هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە، زانیاری خراپی لەسەر دیسانتیس هەیە، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی بخاتەڕوو.

دیسانتیسی کۆماری لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتیدا بۆ فەرمانڕەوای فلۆریدا سەرکەوتنی بەدەستهێنایەوە، لە وتارەکەیدا بۆ سەرکەوتنەکەی هیچ باسی کاندیدبوونی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ساڵی 2024 نەکرد.

چاودێرانی کۆماری لەسەر دیسانتس دەڵێن ئەو ترامپی دووهەمی کۆمارییەکانە.

ئەو لە ساڵی 2012 دا بۆ ئەنجونەی نوێنەرانی ئەمەریکا هەڵبژێردرا و لە ساڵی 2019شا بوو بە فەرمانڕەوای فلۆریدا.

XS
SM
MD
LG