Accessibility links

گوتەبێژی پێشووی کۆشکی سپی دەبێت بە یەکەم فەرمانڕەوای ژن لە ئارکەنسا


سارا هاکەبی ساندەرز، گوتەبێژی پێشووی کۆشکی سپی، لە هەڵبژاردنیدا بۆ فەرمانڕەوای ویلایەتی ئارکەنسا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بوو بە یەکەم ژنی فەرمانڕەوای ئەو ویلایەتە.

ساندەرز یەکێک بوو لە کەسە دیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ. ساندەرز لە هەڵبژاردنەکانی ویلایەتی ئارکەنسادا لە کریس جۆنزی دیموکراتی بردەوە.

ساندەرز کە کچی مایک هەکەبی فەرمانڕەوای پێشووی ویلایەتەکەیە ە و لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیدا ڕایگەیاندووە کە دژی چەپی توندڕەو دەجەنگێت.

ساندەرز لە ساڵی 2019 لە کۆشکی سپی دەرچوو گەڕایەوە بۆ ئارکەنسا.

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتیوانی لە ساندەرز کردبوو.

XS
SM
MD
LG