Accessibility links

سەرۆک بایدن دەڵێت پلانی هەیە دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەڵێت نیازی هەیە دووبارە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاندید بکاتەوە و ڕەنگە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە بدات، ئەوەش دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا کە باش بوون بۆ دیموکراتەکان.

سەرۆک بایدن کە لەم مانگەدا دەبێتە 80 ساڵ، ڕووبەڕووی پرسیارەکان بۆتەوە لەوەی ئایا هەوڵی خولی دووەمی سەرۆکایەتی دەدات یاخود نا. ڕاوێژکارێکی بایدن گوتی ئامادەکارییەکان بۆ تاوتوێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2024 دەستی پێکردووە.

سەرۆک بایدن لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی گوت " نیازمان وایە دووبارە خۆمان کاندید بکەینەوە، ئەوە نیازمانە. ئەمە لە کۆتاییدا بڕیارێکی خێزانییە."

بایدن گوتی خێزانەکەی دەیانەوێت دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە و هەستی بەوە نەکردووە دەبێت پەلە بکات لە بڕیاردان. وتیشی بڕیارەکەی پەیوەندی بە ڕاگەیاندنەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپەوە نابێت کە بە هەمان شێوە پێشبینی دەکرێت خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

کاتێک پرسیاری لێکرا لەسەر ئەوەی ئایا ڕابەرانی جیهان چۆن سەیری ئەم ساتەی ئەمەریکا دەکەن کاتێک ئەگەری هەیە ترامپ خۆی کاندید بکاتەوە، بایدن گوتی وەڵامی ئەوە ئەوەیە کە دەبێت دڵنیا ببینەوە لەوەی ترامپ جارێکی دیکە نەگەڕێتەوە سەر دەسەڵات.

گوتی " ئەگەر خۆی کاندید بکات ئەوا دەبێت پیشانی بدەین نەگەڕێتەوە سەر دەسەڵات ، دڵنیا ببینەوە لەوەی ئەو – بە پێی هەوڵە یاساییەکانی دەستوورەکەمان – جارێکی دیکە نەبێتەوە بە سەرۆک."

ترامپ ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی بایدن گرتووە و وتوویەتی کە هەفتەی داهاتوو پلانەکانی لەوبارەیەوە ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG