Accessibility links

بەرپرسان: ئەمەریکا ڕەنگە واز لە دژایەتیکردنی ڕەوانەکردنی تانکی ئابرامز بهێنێت بۆ ئۆکرانیا


دوو بەرپرسی ئەمەریکا بە ڕۆیتەرزییان وت ئەمەریکا وادەردەکەوێت دەستبەرداری دژایەتیکردنی ڕەوانەکردنی تانکی شەڕکەری ئێم 1 ئابرامز بێت بۆ ئۆکرانیا و ڕەنگە لەم هەفتەیەدا ڕاگەیاندراوێک لەو بارەیەوە بڵاوبکرێتەوە.

بەرپرسەکان کە نەیانویست ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن، وتیان ئاداگاری دوایین بڕیاری ئەمەریکا نین سەبارەت بە ڕەوانەکردنی ئابرامز بۆ ئۆکرانیا، ئەم هەنگاوەش ڕەنگە هانی ئەڵمانی بدات ڕازی ببێت بە ڕەوانەکردنی تانکی لیۆپاردی 2 بۆ ئۆکرانیا.

ئەگەر بڕیارێکی لەو شێوەیە لەلایەن ئەمەریکاوە بدرێت ئەوا دوای چەند ڕۆژێکی کەم دەبێت دوای ئەوەی واشنتن دژی ڕەوانەکردنی ئابرامز لێدوانیدا، ئەمەش سەرەڕای داواکانی کیێڤ و زیادبوونی فشارەکانی سەر بەرلین لە کاتێکدا کە داوای لێدەکرێت تانکی لیۆپارد بدات بە ئۆکرانیا.

ئۆکرانیا دەڵێت تانکە قورسە زریپۆشەکانی ڕۆژئاوا پارێزراوی و جوڵەی زیاتر دەدەن بە هێزەکانی ئۆکرانیا، لە کاتێکدا کە کیێڤ پێشبینی دەکات ڕووسیا لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرشێکی نوێ ئەنجام بداتەوە. هەروەها دەکرێت یارمەتی ئۆکرانیاش بدەن لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەدا کە کەوتوونەتە ژێر دەستی ڕووسیاوە.

بەرپرسەکانی ئەمەریکا وتیان پاراستنی ئابرامز کارێکی زۆر قورسە، قورسیشە مەشق بە ئۆکرانییەکان بکرێت لەسەر چۆنێتی کارکردنی ئەو تانکانە کە بە سوتەمەنی فڕۆکە کار دەکەن، ئەوەش وادەکات بژاردەیەکی گونجاو نەبێت بۆ ئەم قۆناغەی جەنگەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG