Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت هێشتا دەیەوێت ئۆکرانیا تانکی دروستکراوی ئەڵمانی دەستبکەوێت


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی دەڵێت بەڕیتانیا هێشتا ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی دەوێت بۆ دابینکردنی تانکی دروستکراوی ئەڵمانی بۆ ئۆکرانیا، ئەو جۆرە تانکەی کە کیێڤ دەڵێت پێویستییەتی بۆ شەڕکردن دژی ڕووسیا و گواستنەوەیان بۆ ئۆکرانیا پێویستی بە ڕەزامەندی ئەڵمانیا هەیە.

هەفتەی ڕابردوو وڵاتانی ڕۆژئاوا بەڵێنیاندا ملیاران دۆلار بۆ یارمەتی ئۆکرانیا لە ڕووی سەربازییەوە دابین بکەن، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی شکستیان هێنا لەوەدا ئەڵمانیا ڕازی بکەن گواستنەوەی تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی بۆ ئۆکرانیا پەسەند بکات. زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناتۆ تانکی لیۆپاردییان هەیە و هەندێکیان ئارەزوو دەکەن ئەو تانکانە بدەن بە ئۆکرانیا، بەڵام گواستنەوەیان پێویستی بە ڕەزامەندی ئەڵمانیا هەیە.

شارەزایانی بەرگری پێیان وایە تانکی لیۆپارد گونجاوترین تانکە بۆ ئۆکرانیا.

کلێڤەرلی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز وتی " بێگومان دەمەوێت ببینم ئۆکرانییەکان شتی وەکو لیۆپاردی دوویان هەبێت لەگەڵ ئەو سیستمە تۆپهاوێژانەدا کە ئەمەریکا و ئەوانی دیکە دابینیان کردوون."

وتیشی " بەردەوام دەبم لە گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناتۆ و هاوڕێکانماندا، ئەوەش لە پێناو کارئاسانیکردن بۆ بەخشینی باشترین کەلوپەلی سەربازی بە ئۆکرانیا تاوەکو یارمەتییان بدات لە بەرگریکردن لە خۆیان دژی داگیرکارییە دڕندانەییەکە."

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا ئەڵمانیا کاری تەواوی کردووە بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا، کلێڤەرلی وتی دەیەوێت " ببینێت هەمووان ئەوپەڕی توانای خۆیان دەربخەن، بەڵام هەر وڵاتێک کە یارمەتی ئۆکرانیا دەدات بە شێوازێک یارمەتی دەدات کە گونجاو بێت بۆ خۆی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG